‌کچه‌ کوردێک بووه‌ بچوکترین په‌رله‌مانتارى ئایسله‌ندا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
له‌نیا ته‌ها که‌ریم کچه‌ کوردێکى دانیشتووى وڵاتى ئایسله‌ندایه‌، به‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا که‌ سه‌ر به‌ پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه‌.

له‌نیا ته‌ها که‌ریم، کاندیدى پارتێکى ئۆپۆزسیۆنى ئاسله‌ندایه‌و حزبه‌که‌ى توانى چه‌ند کورسییه‌ک له‌کۆى 63 کورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.

کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان که‌ خاڵى له‌نیایه‌، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:"له‌نیاى خوشکه‌زام خوێندکارى زانکۆیه‌و ته‌مه‌نى 21 ساڵه‌، توانى ببێته‌ بچوکترین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئایسله‌ندا".
دوێنێ 25ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئایسله‌ندا به‌رێوه‌چوو تێیدا له‌نیا ته‌ها که‌ریم له‌ پارتێکى ئۆپۆزسیۆن سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.

کاروان ئه‌نور وتیشى:" پارته‌که‌ى له‌نیا پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه‌و گرنگى به‌ گه‌نجان و په‌نابه‌ر ده‌دات، له‌نیا به‌و پێیه‌ى خه‌ڵکى کورستان و عێراقه‌ و جززورى ئیسلامى هه‌یه‌، بووه‌ته‌ جێى باسى میدیاکانى ئه‌و وڵاته‌ که‌ کچه‌ کوردێک توانى متمانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته‌ په‌رله‌مان".

له‌نیا ته‌ها، که‌ به‌ (له‌نیا روون) ناسراوه‌، رۆژى 18-12-1999 له‌ ئایسله‌ندا له‌دایکبووه‌، دایکى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و باوکیشى خه‌ڵکى سلێمانییه‌.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار