لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا سێ كورد بونە پەرلەمانتار
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە تاوەکو ئێستا، سێ کورد دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و دەبنە پەرلەمانتار.
هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات و بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی پرۆسەکەش پارتی سۆسیال دیموکرات بەبەدەستهێنانی ٢٥.٨%ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە. لەناو ئەو كاندیدانەشدا كە دەنگی پێویستیان بەدەست هێناوە سێ كاندیی كوردی تێدایە و بەو پێیە بونە پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەڵمانیا.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکەی کۆمیسیۆن، پارتی سۆسیال دیموکرات 25.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتەکانی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیانیش کە هاوپەیمانن 24.1٪ی دەنگەکان، پارتی سەوز 14.8٪، پارتی دیموکراتیی ئازاد 11.5٪ و پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاش 10.3٪ی دەنگەکانیان بردووەتەوە.
بە پێی ئەم ئەنجامانە بێت ئۆڵاف شوڵتس کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان چانسی زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا و جێگرەوەی ئانگێلا مێرکڵ.
دوێنێ یەکشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەبەشداری (٤٧) پارتی سیاسی بەڕێوەچوو، زیاتر لە (٦٠) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.