كازمی: هەڵبژاردن رێگایەكی نیشتمانییە بۆ بەهەمهێنانی پەرلەمانێكی نوێ

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند :"هەڵبژاردن رێگایەكی نیشتمانییە بۆ بەهەمهێنانی ئەنجومەنێكی نوێنەرانی نوێ".

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆتایی بەماوەی پەرلەمانی خۆی هێنا وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردن لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 10ی تشرینی یەكەم.

كازمی دەڵێت:"هەڵبژاردن رێگایەكی نیشتمانییە بۆ بەرهەمهێنانی ئەنجوومەنێكی نوێنەرانی نوێ، هەروەها بۆ پاراستنی نیشتمانەكەمان و بونیاتنانی دەوڵەت."

سەرۆكوەزیرانی عێراق رووی دەمی لەدەنگدەران دەكات و دەڵێت:" لەسەر بنەمای بەها نیشتمانییەكان، ئازادانە ئەو كەسە هەڵبژێرن كە نوێنەراتیات دەكات."

مستەفا كازمی لەكۆتایی تویتەكەیدا نوسیوویەتی :" بەویستی خۆتان گۆڕانكاری دروست بكەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار