یەکێتى: پێشمەرگە قارەمانەکان و ھێزەکانی ناوخۆ بە گڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەکە بون و دەنگیان دا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەکتەبى ساسى یەکێتى رایگەیاند" لە دوایین ساتەکانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک دەبینەوەو بە گڕوتینی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و رۆژانی راپەڕین و رزگارکردنی کوردستان لە چنگی بەعسی داگیرکەر و بەرەنگاربوونەوەی تاریکپەرستانی داعش بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچین."
ئهمڕۆ ههینی 8ی تشرینی یهكهمی 2021، مەکتەبى ساسى یەکێتى رایگەیاند" لە دوایین ساتەکانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک دەبینەوەو بە گڕوتینی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و رۆژانی راپەڕین و رزگارکردنی کوردستان لە چنگی بەعسی داگیرکەر و بەرەنگاربوونەوەی تاریکپەرستانی داعش بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچین."
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، بە سوپاسێکی زۆرەوە پێشمەرگە قارەمانەکان، ھێزەکانی ناوخۆ بە گڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەکە بوون و دەنگیان دا، ئومێدەوارین ئێمەش بە ھەمان رۆحیەتی ئەوانەوە لە پرۆسەکە بەشداربین.
مەکتەبى سیاسى یەکێتى راشیگەیاندوە"یەکێتی وەک ھێزێکی رەسەنی خاوەن مێژوویەکی پاک و پڕشنگدار، پێشەنگ لە خەبات و قوربانیدان، داھێنەر لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و تێکشکێنەری پیلانەکان، بۆ ئەم ھەڵبژاردنە لەگەڵ ھەڤاڵانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان لە پڕۆسەکە بەشدارین، بە پشتیوانی و پاڵپشتی تێکۆشەرانی گەلەکەمان و خەڵکی دڵسۆزو قارەمانی کوردستان چاومان لە سەرکەوتنی گەورەیە، دەمانەوێ سەرکەوین و سەرکەوتنمان بکەینە دیاری بۆ رۆحی رابەرانمان مام جەلال و کاک نەوشیروان و سەرجەم تێکۆشەرانی گەلەکەمان".
هەروەها مەکتەبى سیاسى یەکێتى جەختیکردوەتەوە کە بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە پڕۆسەی دەنگدان مافێکی سەرەتایی خۆتانەو بە بەشداریکردنتان لە پرۆسەکە دەتوانن ببنە بەشێک لە رێڕەوی بڕیاردان لەم وڵاتە، دەنگدانتان بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھێزترکردنی پێگەی کوردە لە بەغدا.
هەروەها مەکتەبی سیاسی یەکێتى دەشڵێت، یەکێتییەکی بەھێز لە بەغدا زامنی ژیانێکی سەقامگیرە لە ھەرێمی کوردستان و راستکردنەوەی رێڕەوی بڕیاردانە لە بەرژەوەندی گەلەکەمان.
هاوکات مەکتەبى سیاسى یەکێتى روونیکردوەتەوە کە ئەمجارەش بە بەشداری یەکێتیانەتان لە پڕۆسەکە و سەرخستنی کاندیدانمان دەتوانین بۆ یارو نەیاری بسەلمێنین کە یەکێتی ھێزێکی رەسەنەو خاوەنی جەماوەرێکی پۆڵاینەو ھەرگیز ناکەوێ، دەبێ ئەمجارە ھەموومان پێکەوە بیسەلمێنین کە یەکێتی ھێزێکە لەھەناوی خەڵکی کوردستانەوە ھەڵقوڵاوە، ھەر خەڵکی تێکۆشەرو بە شەرەفی کوردستانیشن یەکێتی سەردەخەن و دەیسەلمێنن کە مامی ھەموومان مام جەلال راستی فەرموو کە وتی سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە.
لە کۆتاییشیدا مەکتەبى سیاسى یەکێتى داوا لە ھەموو کادیرو ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، بە تایبەت گەنجان و لاوان و ژنان، تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات دەنگ بدەن بە ھاوپەیمانی کوردستان.
هاوكات لەراگەیاندراەوكەی یەكێتیدا باس لە بۆردومانەكەی ئەم ئێوارەی توركیا دەكات لەسنوری ناوچەی چەمچەماڵ و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە "ئەرکی دەستووری و نیشتمانیی خۆی لە داکۆکیکردن لە خاکی عێراق بە کوردستانیشەوە راپەڕێنێت و لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە."