نرخی نەوت 83 دۆلاری تێپەڕاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی كە 83 دۆلاری تێپەراندووە.

رۆژی هەینی نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە سەرووی 80 دۆلار کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای ساڵی 2014.

رۆژی هەینی دوای داخستنی بازاڕە جیهانییەکان، نەوتی برێنت ئاستێکی نوێی تۆمارکرد و رۆژی هەینی بە رێژەی 1.7٪ بەرزبووەوە هەر بەرمیل بە 83 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی جۆرەکانی دیکەی وزە وەک گازی سرووشتی و خەڵوز و کارەبا کە دواجار بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوتی خاو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار