بافڵ تاڵه‌بانی پرسەنامەیەك ئاراستەی كەسوكاری كارمەندەكەی دژەتیرۆر دەكات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی رێكه‌وت محه‌مه‌دی كردوه رایگه‌یاندوه: "به دڵته‌نگی و خه‌مێكی قوڵه‌وه ھه‌واڵی شه‌ھید بونی پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆر رێكه‌وت محه‌مه‌د ھه‌یاسم پێگه‌یشت، كه له‌شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له كه‌ركوكی قودسی كوردستان برینداربو، كه پاش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ململانێی سه‌خت و به‌ئازار ئه‌مڕۆ گه‌یشته كاروانی شه‌ھیدان و ماڵئاوایی لێكردین".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "بۆ ئه‌م خه‌مه پرسه ھاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆر و ھه‌ڤاڵان و ھاوسه‌نگه‌رانی شه‌ھیدی قاره‌مان كاك رێكه‌وت ده‌كه‌ین و خۆمان به به‌شداری ئه‌م ماته‌مه ده‌زانین".
ئەمرۆ شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021، دەزگای دژە تیرۆە بڵاویکردەوە، "بەدڵێکی پڕ لە خەمناکەوە ڕایدەگەیەنین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرمان (ڕێکەوت محەمەد هیاس) کەلەشەڕی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر بۆ پارێزگاریکردن لە کەرکوکی قودسی کوردستان بریندار بوو گەشتە کاروانی شەهیدانمان".
