قوباد تاڵه‌بانی: سلێمانی هه‌میشه پێشه‌نگ ده‌بێت و شوێنی ئازادی ده‌بێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ی كلتوریی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌باڵه‌خانه‌ی كارگه‌ی كلتوری سلێمانی (كارگه‌ری جگه‌ره) كرده‌وه و رایگه‌یاند: "سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌میشه پێشه‌نگ ده‌بێت و هه‌میشه شوێنی ئازادی ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران نوسینگه‌ی كلتوریی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌باڵه‌خانه‌ی كارگه‌ی كلتوری سلێمانی (كارگه‌ری جگه‌ره‌ی سلێمانی) كرایه‌وه و قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "ئه‌م نوسینگه‌یه نابێته جێگره‌وه‌ی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنی كلتور و هاوكاریكردنی هونه‌رمه‌ندانه، تا ئه‌و روئیایه‌ی هه‌مانه بۆ پایته‌ختی رۆشنبیری له‌نازناوێكه‌وه بیگوازینه‌وه بۆ كار و چالاكی، وتیشی مێژوی كوردستانه‌كه‌شمان پره له‌جوانی و داستان و داهێنان كاتی ئه‌وه هاتوه نوێی بكه‌ینه‌وه."
وتیشی، "ده‌بێت هونه‌رمه‌نده‌كانمان ئه‌ستێره بن نه‌ك سیاسیه‌كان، ئه‌م نوسینگه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ هاوكاری دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان تا ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌ر و كلتور هه‌مانه به‌هێزتر و جوانتر و به‌رهه‌مدارتری بكه‌ین".
قوباد تاڵه‌بانی به‌هونه‌رمه‌ندانی راگه‌یاند: "له‌م كارگه‌یه‌وه كه هێشتا ئه‌و روئیایه‌ی هه‌مانه بۆی به‌دینه‌هاتوه، كه ببێته ناوه‌ندێكی كلتوریی كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان جێی خۆی بگرێته‌وه، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م كه هه‌میشه دۆست و هاوكارتان بم".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، "سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌میشه پێشه‌نگ ده‌بێت و هه‌میشه شوێنی ئازادی ده‌بێت، ئه‌و شوێنه ده‌بێ كه‌خه‌ڵك بتوانێ به‌بێ ترس، گله‌یی و ره‌خنه بگرێت، ئیشه‌ڵا ئه‌و ئازاییه‌تییه‌ی لێره ده‌یبینم له‌هه‌مو شوێنێكی كوردستان ده‌بێت، هه‌میشه سلێمانی پێشه‌نگ و شاری شاران بێت.
