قائیمقامی كۆیە: زۆرینەی بنكەكان گرفتی تەكنیكیان هەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 قائیمقامی كۆیە بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد و رایگەیاند:" لە قەزاکەیاندا 19 بنکەی دەنگدان هەیە و زۆرینەی بنكەكان گرفتی تەكنیكیان هەیە".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021،  تارق حەیدەر بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" 19 بنكە لە كۆیە هەیە و زۆرینەی بنكەكان گرفتی تەكنیكیان هەیە، لە دیارترین گرفتەكانی بنكەكانیش، ئەو كۆدانەی كە دیاریكراون بۆ كارپێكردنی ئامێرەكانی دەنگدان كارناكەن".

لەلایەکی دیکەیشەوە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشێک لە وێستگەکانی دەنگدان لەهەولێر و بەتایبەت لە بنکەکانی دەوروبەری منارەی چۆلی کارەبای نیشتیمانی بڕا و لەبەشێک لە وێستگەکانیش ئامێری پەنجەمۆری دەنگدان کار ناکات، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانیش بە وێستگەنیوزیان راگەیاند، ترسیان هەیە دەستکاری ئەنجامەکان و بکرێت نەبوونی کارەبا بکرێتە پاساوی ساختەکاری.

هاوكات ئامانج عه‌زیز که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کێشه‌ له‌ پاسۆردى ئامێرى ده‌نگدانه‌کاندا هه‌یه‌و  لیژنه‌یه‌کى کۆرى له‌ به‌غداوه‌ له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆفیسه‌کانى کۆمسیۆن تا پاسپۆرده‌کانیان بده‌نه‌ کارمه‌ندان و کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن".

کاتژمێر 7:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار