یەكەم ڕاپۆرت لەسەر گرفت و پێشێلكاریەكان بڵاوكرایەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی ئەمرۆ یەکەم راپۆرتی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" بە 10 خاڵ گرنگترین كێشە و گرفتەكانی ئەمڕۆی بەدەم دەنگدانی گشتیمان بۆ رای گشتی خستۆتە ڕوو".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆڕی باڵوێزانی ئازادی له رێگه‌ی چاودێره‌كانیه‌وه ده‌ستی كرد به به چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان،دوای ئه‌وه‌ی كه له رۆژی 8/10/2021 چاودێڕی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی كردبوو و سێ راپۆرتی تایبه‌تی به‌ته‌نها ده‌ركردوو،راپۆرتێكی هاوبه‌شیشی له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی دیكه‌ی چاودێری ده‌ركردبوو".
ڕاشیگەیاندووە" تۆڕه‌كه‌مان به‌وردی پلانی داناوه بۆ دابه‌شكردنی چاودێره‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌ر 83 بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی پارێزگاكان و به لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ چاودێری زۆرترین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت.كاری تۆڕه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی فراوانكردنی پانتایی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دێت كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵوێزانی ئازادی و به‌هاوكاری رێكخراوی فریاگوزاری نه‌رویجی جێ به جێده‌كرێت".
بەپێی ڕاپۆرتەکەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی" ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستێكی باشدایه بۆ كردنه‌وه‌ی 8954 ناوه‌ندی ده‌نگدان كه 55041 وێستگه له‌خۆ ده‌گرێت كه تیایدا 23,986.741 كه‌س مافی ده‌نگدانی تێدا هه‌یه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لە کاتێکدا کە ڕۆڵی کۆمیوسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لایەنە ئەمنیەکان بە بەرزی هەڵدەسەنگێنین لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان، داوایان لێدەکەین کە ڕێکاری دەسبەجێ بگرنە بەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتی پەك کەوتن و کارنەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و ڕێگادان بە چاودێرە خۆجێیەکان بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان".
دەقی راپۆرتەكەی تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی
لە ڕاپۆرتی یەکەمی ئاماژە بە گرنگترین ئەو تێبینیانە کراوە کە لە لایەن چاودێرەکانی ڕێکخراوەکەوە لە پارێزگا جیاوازەکاندا تۆماریان کردووە:
1-دواکەوتن لە کردنەوەی سێنتەرەکان و پڕۆسەی دەنگدان لە زۆربەی سێنتەرو وێستگەکانی هەڵبژاردن .
2-ئامادەبوونیكی کەمی دەنگدەران لە سێنتەرەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق
3-دووبارەبوونەوەی تێکچوون و وەستانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە زۆربەی سێنتەرەکان لە هەموو پارێزگەکان و وەستانی دەنگدان بۆ زیاتر لە کاتژمێرێك.
4-بەردەوام بوونی کێشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ؛ بە تایبەتی هەندێك لە دەنگدەران کە ئامێرەکان پەنجەی دەنگدەران ناخوێنێتەوە .
5- رێگری له چاودێران له هه‌ندێ: له بنكه‌كانی هه‌ندێك پارێزگا و به‌رده‌وام بوون له قورسایی گرفتی ناردنی راپۆرته‌كانیان له‌لایه‌ك به‌وه‌ی رێگه‌یان لێ گیراوه كه مۆبایل ببه‌نه ژووره‌وه له‌ولاشه‌وه رێگری لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه ناو بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه بۆ ناردنی راپۆرته‌كانی.
6-ده‌ركردنی هه‌ندێك چاو‌دێر له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان.
7-به‌رده‌وام بوونی بانگه‌شه بۆ هه‌ندێ: كاندید له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان.
8- هه‌بوونی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حیزب و ره‌وت و لیسته‌كان له به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ كارتێكردنه سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر و ئاڕاسته‌كردنیان.
9-پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له زۆربه‌ی ناوه‌ند بنكه‌كانی ده‌نگدان.
10-به‌ربه‌ستكردن و سنوورداركردنی هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌ندێك پارێزگا له رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.
