مه‌لا به‌ختیار: که‌م ده‌نگدانى کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان سه‌نگى کورد که‌مده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى دواى ده‌نگدانى رایگه‌یاند:"هه‌ڵبژاردن نه‌خشه بنچینه‌ییه‌کانى ئێستاى عێراق زۆر ناگۆڕیت که‌م ده‌نگدانى کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و هه‌رێمى کوردستان سه‌نگ و قورسایى کورد که‌م ده‌کات".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى رایگه‌یاند، دواى هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندى هه‌ولێر و به‌غدا تا راده‌یه‌ک باشده‌بێ، ئه‌وه‌ى بێته سه‌ر حوکم پێویستى به سه‌قامگیرییه، بۆیه کێشه‌ى بودجه، نه‌وت، مادده‌ى 140، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌نفال و کیمیاباران ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێت و له‌م ساته به‌دواوه ده‌بێ هێزه کوردستانییه‌کان به‌رنامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان هه‌بێ، به چه‌ند باڵێک بچنه به‌غدا، به‌ڵام یه‌ک سه‌ر و یه‌ک عه‌قڵ و یه‌ک ئاراسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراسییان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، به زانینى رێژه‌ى ده‌نگه‌کان بزانن که ئه‌و رێژه زۆره‌ى خه‌ڵک که نه‌هاتووه بۆ ده‌نگدان، ئه‌مه ره‌خنه‌یه" ره‌خنه‌یه له‌و سیاسه‌تانه‌ى که ساڵانى پێشوو گیراونه‌ته‌به‌ر، ده‌بێ ئه‌مه رامان بچڵه‌کێنێ".
هاوکات، مه‌لا به‌ختیار داوا له‌و که‌سانه ده‌کات که تائێستا به‌شدارییان نه‌کردووه یان ره‌خنه و ناڕه‌زاییان هه‌یه و ده‌ڵێ "با ره‌خنه‌یان بگۆڕن به هه‌ڵوێستى ده‌نگدان، ره‌خنه‌یان نه‌سووتێنن به ده‌نگنه‌دان، که ده‌نگ ناده‌ى وه‌کو که‌رکووکییه‌ک، شنگالییه‌ک، خانه‌قینییه‌ک، خورماتووییه‌ک، قه‌ره‌ته‌په‌ییه‌ک، جه‌باره‌ییه‌ک و مه‌نده‌لییه‌ک و ئه‌م هه‌موو ناوچه کێشه له‌سه‌رانه، بێگومان ده‌نگنه‌دانى کورد له کوردستان به گشتیى و له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌تایبه‌تی، زمانى شۆڤێنى و تائیفییه‌کانى عێراق زاڵده‌کات به‌سه‌ر نوێنه‌رانى ئێمه له به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێن ئه‌وه‌تا خۆتان ده‌نگتان که‌م داوه له ناوچه‌کانى خۆتان".
مه‌لا به‌ختیار پیلانێکى به‌غدا ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت: "له به‌غدا پیلانێک هه‌یه بۆ هه‌موارکردنى مادده‌ى 140، که‌م ده‌نگدانى کورد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و هه‌رێمى کوردستان سه‌نگ و قورسایى کورد که‌مده‌کات".
