خالید شوانى: فریانه‌که‌وین له‌بازنه‌ى یه‌کى که‌رکوک کورسییه‌ک ده‌دۆڕێنین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى یه‌کێتى رایگه‌یاند که رێژه‌ى به‌شداریکردنى کورد له که‌رکووک زۆر که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ده‌شڵێت:" فریانه‌که‌وین له که‌رکوک و به‌تایبه‌ت له بازنه‌ى یه‌ک کورسییه‌ک ده‌دۆڕێین".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، خالید شوانی، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "که‌رکووک دۆزى میحوه‌رى و دۆزى کورد و هه‌موو کوردستانه، نه‌ک ته‌نیا که‌رکووکییه‌کان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ڕى هه‌ڵبژاردن و شه‌ر سه‌لماندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ته‌نیا و ته‌نیا له ئه‌ستۆى که‌رکووکییه‌کانه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" رووى ده‌ممان له خوشک و برا که‌رکووکییه‌کانه، راسته که‌رکووک دۆزى نه‌ته‌واویه‌تى هه‌رچوار پارچه‌ى کوردستانه، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕى ململانێى سیاسیى شه‌ڕى که‌رکووکییانه".
هه‌روه‌ها خالید شوانى، باسى له‌وه‌شکرد " هه‌ندێک گرووپى شۆڤینى له نێو پێکهاته‌ى تورکمانى و پێکهاته‌ى عه‌ره‌بی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن و دیموکراسى سه‌یر ناکه‌ن، به‌ڵکو وه‌ک یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى که‌رکووک سه‌یر ده‌که‌ن، له هه‌موو کوچه و کۆڵانى گه‌ڕه‌که عه‌ره‌بییه‌کان جۆش و خرۆشێکیان خستووه‌ته به‌رده‌م ده‌نگده‌رانى خۆیان و ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ گشتپرسییه له‌سه‌ر چاره‌نووسى که‌رکووک و ناسنامه‌ى که‌رکووک، کاتى ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى کورد له نێو که‌رکووک له‌نێوببه‌ین، که ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یه و چه‌ندین جارى دیکه ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو، که‌رکووکیان هه‌رچه‌نده چه‌ندین ساڵه رووبه‌ڕووى پرۆسه‌ى به عه‌ره‌بکردن بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تى له‌و ساڵانه‌ى رابردوودا له ناوچه‌کانى خوارووى که‌رکووک و نێو که‌رکووک".
خالید شوانی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئه‌مڕۆ ئه‌وان مه‌رامیان بردنه‌وه‌ى کورسى نییه به قه‌د ئه‌وه‌ى مه‌رامیان له‌نێوبردنى کورده له که‌رکووک، وه‌ک یه‌کێک له په‌رله‌مانتاره‌کانیان، که به نامۆ ناومان ده‌هێنێت و ده‌ڵێت له ره‌گ و ریشه‌وه له‌و شاره هه‌ڵیانده‌ته‌کێنین".
خالید شوانى تکا له که‌رکوکییه‌کان ده‌کات بچنه سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که " تکایه ئه‌مڕۆ رۆژى جوامێرییه و رۆژێکى مێژووییه، رۆژێکه ئه‌و چه‌ند کاژێره‌ى ماوه و له مێژوودا ده‌نووسرێته‌وه، سه‌رکه‌وتووبین هه‌تا ماوین ده‌توانین شانازى به خۆمان و بوونى خۆمان بکه‌ین و نه‌وه‌کانى دواى خۆمان شانازیمان پێوه‌بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌چین و له ماڵه‌وه دانیشین و له هه‌ڵبژاردنه به‌شدارى نه‌که‌ین و خوانه‌کا دۆڕاو بین ، ئه‌وا ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى که‌رکووک له ده‌ستده‌ده‌ین".
خالید شوانی، به داتا روونکردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر جیاوازى ده‌نگدان له نێوان کورد و نه‌ته‌وه‌کانى دیکه له که‌رکووک ده‌کات و ده‌ڵێت که ده‌نگدان له ناوچه‌کانى ئێمه که‌متره، به ژماره‌ش ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ى که‌س نه‌ڵێت ئه‌و قسانه بۆ ترساندنه، له ناوه‌ندى داقوق له ئیمام حوسێن، که ناوه‌ندێکى تورکمانییه 1321 که‌س چووه بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام له ناوه‌ندى بڕیار که له ناوچه‌یه‌کى کوردییه، ته‌نیا 231 که‌س چوون بۆ ده‌نگدان.
هه‌روه‌ها زیاتر روونیده‌کاته‌وه که له عروبه له قوتابخانه‌ى وه‌رکا له به‌یانییه‌وه سره‌یان گرتووه و کۆڵانه‌کانیان پڕکردووه، تاوه‌کو ئه‌و قسانه ده‌که‌ین 1200 که‌س ده‌نگیانداوه، له‌کاتێکدا لاى ئێمه له قوتابخانه‌یه‌ک که ناوى خه‌نسایه 458 که‌س چووه‌ته ده‌نگدان. "ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ى ماوه ده‌نگنه‌ده‌ین ئه‌وا کورسییه‌ک له بازنه‌ى یه‌ک ده‌دۆڕێنین"
