كۆمسیۆن: له چهند كاتژمێری داهاتوو رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن رادەگەیەنین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند:" پرۆسەی هەڵبژاردن بەسەركەوتوویی بەڕێوەچووە، وتیشی، ئەنجام لەهیچ لایەنێك ناشارینەوە و نەتەوەیەكگرتوەكانیش ڕاپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە بڵاودەكاتەوە.
ئهمڕۆ یەكشەممە 10ى تشرینى یهکهمى 2021، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" دەزگاكەیان شەفافە و دەنگی عێراقیەكان پارێزراوە و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر دەكرێن، سەرجەم وێستگەكانیش بەدەست جیادەكرێنەوە تا دڵنیا بینەوە لەوەی دەنگەكان دروستن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاشیگەیاند، سوپاسی دادگای باڵای فیدراڵی و لیژنەی ئەمنیی دەكەین لە سەركەوتنی پرۆسەكەدا هاوكار بوون سوپاسی سەرجەم عێراقیەكانیش دەكەین كە بەشداربوون یاخود بەشداریش نەبوون لە پرۆسەكە هەروەها سوپاسی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و یەكێتی ئەوروپا و چاودێرە نێودەوڵەتیەكان دەكەین.
كۆمسیۆن دەشڵێت، لەم هەڵبژاردنە قورسی زۆرمان رووبەڕوو بوویەوە تا گەیشتینە ئەوەی ئەنجامەكان بەم زووییە رابگەیەنین، كە لە زووترین كاتدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و ئەنجامی كۆتایش لە24 كاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەنین، رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنیش لەماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا ڕادەگەیەنین.
