کاندیدێک گیانی لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاندیدێکی عه‌ره‌ب لە پارێزگای نه‌ینه‌وا لە دوا ساتەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هه‌ڵبژاردن گیانی لەدەستدا.
میدیا عیراقییه‌كان له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له موسڵ بڵاویانكرده‌وه: سەدام محەمەد شەرابی، کاندیدی بزووتنه‌وه‌ی بابلیۆن لە پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چه‌ند ساتێک پێش تەواوبوونی پرۆسەی هه‌ڵبژاردن، بەهۆی سه‌كته‌ی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌چوو و كاتژمێر شه‌شی ئێواره كۆتایی هات

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار