یه‌کگرتوو بۆ هاوڵاتى: سێ کورسیمان مسۆگه‌ر کردووه

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو بۆ هاوڵاتى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که حزبه‌که‌یان سێ کاندیدى بۆ په‌رله‌مانى عێراق سه‌رکه‌وتووه‌و سێ کورسیان مسۆگه‌ره له پارێزگاى دهۆک و هه‌ڵه‌بجه.
هێمن ئه‌سکه‌نده‌ر، له مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" له پارێزگاى دهۆک جه‌مال کۆچه‌ر و عومه‌ر کۆچه‌ر وه‌ک دوو کاندیدى یه‌کگرتوو سه‌رکه‌وتوو بوون".
هه‌روه‌ها وتیشى:" موسه‌نا ئه‌مین له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووه‌و سێ کورسیمان مسۆگه‌ر کردووه، به‌ڵام بۆ کورسى چواره‌م دارا سێسکانى له کێبرکێداین".
یه‌کگرتوو له‌رێگه‌ى شه‌ش کاندیدى سه‌ربه‌خۆوه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراقى کردووه که دوو کاندید له پارێزگاى دهۆک و کاندیدێک له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و کاندیدێکى دیکه له سلێمانى و دوو کاندیدى تر له پارێزگاى هه‌ولێر.
