کۆمه‌ڵى دادگه‌رى بۆ هاوڵاتى: کورسییه‌کمان مسۆگه‌ر کردووه
کورسى دووه‌م له هه‌ڵه‌بجه‌و سێیه‌م له هه‌ولێر هێشتا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رپرسى ئامار‌و هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند کورسییه‌که‌یان له رانییه مسۆگه‌ره‌و کورسى له هه‌ڵه‌بجه‌و له سلێمانى و هه‌ولێر له کێبڕکێدان له‌گه‌ڵ کاندیدانى دیکه.
بێستوون حه‌مه ساڵح، به‌رپرسى ئامار‌و هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" له رانییه سۆران عومه‌ر ده‌رچووه‌و له‌سه‌ر ئاستى بازنه‌که‌ى یه‌که‌م ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى گشتى، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید له‌پێش کاندیده‌که‌ى نه‌وه‌ى نوێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ئامارى له‌سه‌دا 80% ده‌نگه‌کانه‌و هێشتا ته‌واو یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه.
هاوکات به‌رپرسه‌که‌ى ئامار‌و هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که عه‌بدوستار مه‌جید ده‌نگه‌کانى له بازنه‌که‌یدا له‌پله‌ى سێیه‌مدایه‌و هێشتا ئه‌وه‌ش یه‌کلا نه‌بووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى دوو کاندیده ژنه‌که‌یان له سلێمانى و هه‌ولێر، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ده‌نگه‌کانیان له پله‌ى سێیه‌مى کاندیده ژنه‌کاندایه.
کۆمه‌ڵى دادگه‌رى پێنج کاندیدى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دیارى کرد دوو کاندید له هه‌ولێرو کاندیدێک له هه‌ڵه‌بجه‌و کاندێک له‌ناوه‌ندى سلێمانى و کاندیدێکى دیکه له بتوێن و پشده‌ر.
