كۆمسیۆن: رێژەی بەشداریکردنی گشتی لە هەڵبژاردن ٤١٪ بووە
"كه‌مترین ڕێژه له بغداد- الرصافة 31% به‌رزترین ڕێژه‌ش له‌پارێزگای دهۆك تۆماركراوه كه 54%"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند:" رێژەی بەشداریکردنی گشتی لە هەڵبژاردن، ٤١٪ بووە".
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕێژه‌ی 94%ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌پارێزگای دهۆك كه زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگدانه 54% بوه، هه‌روه‌ها له‌پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ی ده‌نگدان 46%و له‌پارێزگای سلێمانیش له37%ى هاوڵاتیان به‌شداریان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌پارێزگای كه‌ركوك له44%ى ده‌نگده‌ران به‌شداریان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه، له‌به‌شی الرصافة ی به‌غداش، له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كه‌مترین ڕێژه تۆماركراوه كه 31% بوه به‌رزترین ڕێژه‌ش له‌پارێزگای دهۆك تۆماركراوه كه 54% .
به‌گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخراوه.
