چاودێرانی ئەوروپا: پێویستە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق بە خۆیاندا بچنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێردەی چاودێرانی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەشداریكردنی رێژەیەكی كەمی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكانی عیراقدا.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ڤایۆلا فۆن كرامۆن، سەرۆكی نێردەی چاودێرانی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند:" بەداخەوە لەم قۆناغەدا ئەوەی تێبینی كرا كە رێژەیەكی كەم لەهاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنیان كردووە."
وتیشی:" ئەوە ئاماژەیەكی سیاسی روونە، تەنها ئەوەمان لەدەست دێت كە هیوا بخوازین سیاسییەكانی عیراق بەخۆیاندا بچنەوەو بزانن چی روویداوە."
به‌گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دواخراوه.
