كازمی دەستگیركردنی سەركردەیەكی دارایی داعشی راگەیاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی سه‌رپه‌رشتیاری دارایی داعش بووە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، كازمی له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، له‌و كاته‌وه‌ی كه چاوی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاگابوون بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، تۆڕی هه‌واڵگری عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قورسترین چالاكی ئه‌نجامدا، ئه‌ویش ده‌ستگیركردنی (سامی جاسم) كه سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی دارایی رێكخراوی داعش بوو.
کازمی ئاماژەی بەوەشدا، سامی جاسم جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، دامەزرێنەر و کەسی یەکەمی پێشووی گروپی چەکداری داعش، بووە.
سامى به‌رپرسى دارایی گروپى تیرۆریستى داعش بوه‌و له‌ساڵى 2003وه په‌یوه‌ندیی به‌گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه كردوه‌و له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى داعش‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه كاریكردوه‌و یه‌كێك بوه له‌متمانه پێكراوترین كه‌س لای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئه‌میرى له‌ناوچوى داعش
راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، لەدواى ئەوەى لە بنکەیەکى دەنگدان لە شارى بەغدا دەنگیدا، مستەفا کازمى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "رۆژى دووشەممە، مژدەیەکى خۆش رادەگەیەنن".
