بەرپرسی پارتی لەکەرکوک: دوو كاندیدمان سەركەوتوو بون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بەرپرسی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە کەرکوک، ئاشکرای کرد، دوو کاندیدی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سەرکەوتوون.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئەحمەد خورشید، بەرپرسی راگەیاندنی لقی سێی پارتی لە کەرکوک رایگەیاند: "دوو کاندەکەی پارتی لە هەردوو بازنەی یەک و دوو لە کەرکوک سەرکەوتوون".

باسی له‌وه‌شكرد: "شاخەوان عەبدوڵا زیاتر بە 30 هەزار دەنگ یەکەمی سەر ئاستی کەرکوکە و نەجوا حەمید بە زیاتر لە 10 هەزار دەنگ سەرکەوتووە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە کەرکوک %43 بووە.

کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد و له‌ كاتژمێر شه‌ش كۆتایی هات، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان و كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان رابگه‌یه‌نێت.

لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتایەک بۆ ژنان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی تەرخانکراون. هەروەها 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار