سەلاحەدین بەهائەدین: پیرۆزی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باوەشی یه‌كگرتوو

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پەیامێکی تایبەتدا بە ناوخۆی حزبەکەی ڕایگەیاند:" له‌م ساتە مێژووییه‌ی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد، شتێكی تر لائق نییه پیرۆزی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه.. بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه ."
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە پەیامەکەیدا ژن و پیاوی یەکگرتووی بە "موجاهید و فیداكاری كاروانی یه‌كگرتوو" ناوبردووە دەڵێت، "یه‌كگرتووه سه‌ربڵنده‌كانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان، هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و هه‌ولێر" سڵاوی خواتان لێبێت.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەشڵێت، "داوا ده‌كه‌ین له قاپیی ره‌حمه‌ت و فه‌زڵی الله جل جلاله كه وامان لێ‌بكا بتوانین شوكرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ین و لێمان قبووڵ بكات. پیرۆزی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه.. بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه شكۆداره‌كه‌مان و دڵخۆشبین به خۆشی یه‌كدی."
دوێنێ یەکشەممە 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سێ کورسی مسۆگەرکردووە و بۆ کورسیی چوارەم، كاندیدەكانی رکابەریی دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەلاحەدین بەهائەدین:
په‌یامی جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ـ تایبه‌ت به‌ناوخۆ
ياربنا لك الحمد كما ينبغي لجلال وجهك وعظيم سلطانك
براو خوشكه موجاهید و فیداكاره‌كانی كاروانی یه‌كگرتوو..
یه‌كگرتووه سه‌ربڵنده‌كانی سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و هه‌ولێر .. السلام علیكم ورحمة الله
له‌م له‌حه‌زاته مێژووییه‌ی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد شتێكی تر لائق نیه، ئینجا داوا ئه‌كه‌ین له قاپی ره‌حمه‌ت و فه‌زڵی الله جل جلاله كه وامان لێ‌بكا بتوانین شوكرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی بكه‌ین و لێمان قبوڵ بكات.. پیرۆزی راسته قینه ئه‌وه‌یه كالجسد الواحد بگه‌رێنینه‌وه بۆ جه‌سته‌ی یه‌كگرتووه شكۆداره‌كه‌مان، دڵخۆشبین به خۆشی یه‌كتری.
رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖ إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
هه‌میشه له‌سه‌ركه‌وتن دابن، هه‌روه‌ك هه‌میشه شایه‌نی سه‌ركه‌وتن بن.
براتان صلاح ا‌لدین محمد بھاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
