دژەتیرۆری کوردستان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

دژەتیرۆری کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پەنا نەبەنە بەر تەقەی خۆشی، کە دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵک.

ەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021،  لە پەیامێکدا دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات: "لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت".

لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: "داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمانشێوە پابەند بن بە رێکارە ئەمنییەکانیشەوە".  

ده‌شڵێت: "هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر. جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار