ئەمریکا هێزەکانی بەرەو ڕۆژئاڤا دهگوازێتهوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژمارەیەکی زۆر لەهێزە سەربازییە کشاوەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕویان لهڕۆژئاوای کوردستان كردوه، ئەوە جگە لەکاروانێکی گەورەی چەکو تەقەمەنیو پشتیوانی سەربازیی کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێكراوە.
ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانە سەربازییەکە لەزیاتر لە60 ئامێری سەربازیی پێکهاتوەو گەیشتونەتە بنکە سەربازییەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕۆژئاوای کوردستان، لەوانە بنکەکانی سەر بەپارێزگای دێرەزورو حەسەکە.
باس لەوەشکراوە، ئەو پشتیوانییە سەربازیانە لەچەکو کەلوپەلی سەربازییو لۆجیستی پێکهاتوەو لەڕێگای دەروازەی سنوریی وەلیدەوە داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بون.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش هاوکات لەگەڵ کشانەوەی بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق، کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی کە لە56 بارهەڵگرو گوێزەرەوە پێکهاتبونو چەکو تەقەمەنییو پشتیوانی لۆجستیان پێبوە ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان کران.
