كورد حەوت كورسی لە كەركوك مسۆگەر دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن كورد حەوت كورسی لە پارێزگای كەركوك مسۆگەر كردووە، عەرەب سێ كورسی و توركمان تەنیا دوو كورسی بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ دووشهممه 11ی تشرینی یهكهمی 2021، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن كورد شەش كورسی لە پارێزگای كەركوك مسۆگەر كردووە، عەرەب سێ كورسی و توركمان تەنیا دوو كورسی بەدەستهێناوە.
بازنەی یەكەم
لەم بازنەیە پێنج كورسی هەیە، هەریەكە لە شاخەوان عەبدوڵا لە پارتی و ئومێد محەمەد لە نەوەی نوێ كورسی خۆیان مسۆگەر كردووە، لە یەكێتی دیلان غەفور، سدیق عومەر، كورسی پێنجەم لە نێوان كاندیدی سەربەخۆ لە نەتەوەی عەرەب مهیمن حەمدانی و موئەید غازی لە یەكێتی یەكلایینەبۆتەوە.
بازنەی دوو
لە بازنەی دوو كە چوار كورسی بۆ دانراوە و دەنگدەرەكانی تێكەڵەیەكن لە عەرەب، كورد و توركمان، ئەرشەد ساڵحی لە بەرەی توركمانی دەنگی یەكەمی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش گەیلان قادر لە یەكێتی. كورسی سێیەمیش بۆ عەمار كەهیە یەكلاییبۆتەوە لە نەتەوەی توركمان.
هەرچی كۆتای ژنانە، بەپێی سەرچاوەكەی (كەركوك ناو) بۆ نەجوە كاكەیی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكلاییبۆتەوە.
بازنەی سێ
بازنەی سێی كەركوك كە باشور و باشوری خۆرئاوای پارێزگاكە دەگرێتەوە و سێ كورسی بۆ دانراوە، هەرسێ كورسییەكە بۆ نەتەوەی عەرەب یەكلاییبۆتەوە.
لەو بازنەیە راكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت دەنگی یەكەمی هێناوە، دوای ئەویش محەمەد تەمیم و ساهرە جبوری لە حزبی تەقەدوم، بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی هەردوو كورسییەكەی تریان مسۆگەر كردووە.
ئەنجامی كۆتایی بەپێی ئەنجامە بەراییەكان
كورد 6 كورسی
عەرەب 3 كورسی
توركمان 2 كورسی (سوننەیەك و شیعەیەك)
كورسییەكی تر لە نێوان كاندیدی سەربەخۆ لە نەتەوەی عەرەب مهیمن حەمدانی و موئەید غازی لە یەكێتیدا هێشتا یەكلایینەبۆتەوە.
