هەپەگە: گەریلا دوو هەلیکۆپتەری کردە ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ناوندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە  ڕایگەیاند:" دوو هێلیکۆپتەریان کردە ئامانج".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ناوندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆسدا، لە ١٠ی ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١١:١٠ بۆ ١١:٤٥ خولەکی شەو، گەریلاکان هێلیکۆپتەرێکی جەنگییان کردە ئامانج، کە دەیویست بۆردوومانی گۆڕەپانی وەرخەل بکات لە هەرێمی ئاڤاشین، لە ئەنجامدا گورز لەو هێلیکۆپتەرە درا و هێلیکۆپتەرەکانی دیکەش بە ناچاریی لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەر ١٠ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەو، هێلیکۆپتەرە جەنگییەکان، کە دەیانویست گردی وەرخەل لە هەرێمی زاپ بۆردوومان بکەن، لە سێ لاوە گەریلا چالاکیی لەدژ ئەنجامدان و لە ئەنجامدا گورز لە هێلیکۆپتەرێک درا.

هەمان ڕۆژ، کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ی شەو، لە هەرێمی زاپ، هێزەکانمان ئەو هێلیکۆپتەرانەیان ناچار بە کشانەوە کرد، کە دەیانویست بۆردوومانی گۆڕەپانی شەهید شاهان و گردی شەهید سمکۆ بکەن.

ئەوەش هاتووە: شەوی نۆ و ١٠ی ئەم مانگە، هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی گردی سلێمان، مارڤانۆس، مام ڕەشۆ، تابورا عەرەبان، وەرخەل و بانستا-دا سووڕانەوە، لە هەمان کاتدا، گردی شەهید ڕزگار، شەهید فرات، شەهید ئینتیقام، گوندی دڕێ، دۆڵی باسیا و گۆڕەپانەکانی کارتال و وەرخەل بە هێلیکۆپترە بۆردوومان کران.

هەروەها، هاتووە: لە ٩ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی شەو، لە مەتینا هێلیکۆپتەر بە ئاسمانی هێڵی قاسوورادا سووڕایەوە، هەمان کات دەوروبەری گوندی هرور، دێشیش، سەراروو، کێستە و گۆڕەپانی کۆردینە، بە هێلیکۆپتەر بۆردوومان کراون.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: ١٠ی تشرینی یەکەم، ٠٨:٠٠ و ١٠:٣٠ خولەکی شەو، لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی چیای ڕەش و گوندی هۆر لە گۆڕەپانی شەهید ڕۆستەم بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار