ئەحمەدی حاجی رەشید: خوازیار بووم بتوانم سەركەوتن بەدەست بێنم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەحمەدی حاجی رەشید، کاندیدی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی لەبارەی سەرنەکەوتنی لەهەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "چانس یاوەرم نەبوو، نەمتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنم لەوەش پەشیمان نیم كەلەزێدی خۆم بەربژێر بووم".
ئەحمەدی حاجی رەشید لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "من یەكێك بووم لە بەربژێرەكانی بازنەی (3) خوازیار بووم بتوانم سەركەوتن بەدەست بێنم و ئەگەر بتوانم خزمەتێك بەتاكی هاوڵاتی لەهەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان و دانیشتوانی سنوری بازنەی (3)پێشكەش بكەم، دیارە چانس یاوەرم نەبوو وە نەمتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنم، دیارە جێگای متمانەی تەنها ئەو خەڵكە بووم كە دەنگیان پێداوم."
ئەوەشی خستوەتەڕو، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە دەنگیان پێداوە و "لەوەش پەشیمان نیم كەلەزێدی خۆم بەربژێر بووم وخۆم خستە بەردەم بڕیاری ئێوەی بەڕێز و دواجاریش بڕیارەكەتانم قبوڵ كرد بەوپەڕی نیگەرانیەوە چونكە جگە لە دڵسۆزی هیچی ترم نەبوو بۆتان."
ئەمڕۆش محهمهد حهكیم، وتهبێژی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان دوای راگهیاندنی ئهنجامه بهراییهكانی ههڵبژاردنه پێشوهختهكهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "داوای لێبوردن له ههموو كادیر و ئهندامانمان دهكهین، كه نهمانتوانی ئهو ئهنجامه بهدهستبهێنین كه لهبهرچاومانگرتبوو".
ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان کۆمەڵی دادگەری کوردستان رێژەی دەنگ و کورسییەکانی لەپەرلەمانی عێراق 50% کەمیانکردووە و کورسییەکی پەرلەمانی مسۆگەرکردوە، لەکاتێکدا لەخولی رابردوی پەرلەماندا خاوەنی دوو کورسی بوو، هەروەها ئەحمەدی حاجی رەشید یەکێک لەکاندیدە ناسراوەکانی ئەو حزبە لەبازنەی سێی سلێمانی بۆ خولێکی دیکەی پەرلەمان دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا.
