ئێران: ناوەندێک لە هەرێمی کوردستاندا بۆ پەروەردەكردنی حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان دروستكراوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ناوەندگەلێک لەخاکی هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردەی هێزە چەکدارەکانی دژە شۆڕشی ئێران هەیە کە لەوێوە ئۆپراسیۆن دژ بەئێران دەکەن‌و چەک دەگوازنەوەو باج‌و سەرانە لەبازرگان‌و کۆڵبەرەکان وەردەگرن".

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی"میهر" سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"ناوەندگەلێک لەخاکی هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردەی هێزە چەکدارەکانی دژە شۆڕشی ئێران هەیە کە لەوێوە ئۆپراسیۆن دژ بەئێران دەکەن‌و چەک دەگوازنەوەو باج‌و سەرانە لەبازرگان‌و کۆڵبەرەکان وەردەگرن".

خەتیب زادە وتویه‌تى:"ئەو بنکانە ئەبێت دابخرێن، چونکە ئەو بابەتە لەگەڵ نیازپاکی دراوسێیەتیدا نایەتەوە، ئەو بنکانە چیتر ناتوانن ببنە سەرچاوەی نائارامی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەبەرئەوەی تاران وەڵامیان دەداتەوە".

چەند ڕۆژێک پێشتر لیوا ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، ڕازینابن گروپە چەکدارییە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بن.

ڕاوێژکارەکەی خامنەیی لەبەشێکی تری قسەکانیدا وتبوی:"بەهەرێمی کوردستان دەڵێین، ڕازیی نابین ئەو گروپە چەکدارییە بەرهەڵستکارانە لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێوەدابن، لەبەرئەوەی ئەو گروپانە هەندێک کێشەو سەرئێشە بۆ ئێران دروستدەکەن، هەرچەندە بەمەترسییەکی گەورەش هەژمارناکرێن".

ماوەی زیاتر لە مانگێكە ئێران بە ڕێگەی جۆراوجۆر هۆشداری دەداتە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ دەركردنی حزبە ڕۆژهەڵاتیەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار