دادگایی‌کردنی ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری دواخرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جارێکی دیکە دادگایی‌کردنی ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری لە دادگای هەولێر دواخرا.
تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگایی‌کردنی ئومێد بەڕۆشکی و مامۆستا بەدەل بەرواری بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
باوكى به‌ده‌ل به‌روارى له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێره‌وه ڕایگه‌یاند، داهاتى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مریكا زیاتره حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ناتوانێت پاره‌ى خه‌ڵك نه‌دات و بڵێت ده‌بێت بێده‌نگ بن ده‌ڵێت" ئه‌ورۆژه ڕۆشت میلله‌ت نه‌زانێت چى ڕوده‌دات"
باوكى به‌ده‌ل به‌روارى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وڕۆژه ڕۆشت كه له‌گونده‌كان بگه‌ڕێن و به‌خه‌ڵك بڵێن وه‌ره ببه پێشمه‌رگه‌و ببه پارتى و ئێمه‌ش ئاگامان له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆمان نه‌بێت و پێمان بڵێن به‌هارتان بۆ دروست ده‌كه‌ین.
باوكى مامۆستا به‌ده‌ل باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ى تاوانى هه‌بێت خۆى به‌ده‌ستى خۆى له‌ناوجه‌رگه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵیده‌واسێت،ده‌ڵێت" مامۆستایانى به‌ڕێز و میله‌ت ئه‌م حكومه‌ته‌یان قابیله چونكه بێده‌نگن و به‌ده‌ل به‌روارى له‌سه‌ر مافى هاووڵاتیان ده‌ستگیركراوه".
نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و دواتریش لە لایەن دادگای دهۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی خۆپیشاندا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.
