وه‌زاره‌تى كاره‌با: كاره‌بای نیشتیمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند:"  له‌كاتژمێر 7ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌".

به‌گوێره‌ى ڕاگەیه‌نراوێکى وەزارەتی کارەبا، پڕۆژەی چاکسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆڵ لەلایەن کۆمپانیای داناگازەوە بەهاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەو تەواوبون دەچێت‌و دۆخی کارەبا بەر لەکاتی دیاریکراودا، لەکاتژمێر 7:00ى ئێوارەى ئه‌مڕۆوه‌ بەتەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "کۆمپانیای داناگاز لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوه‌ دەستى بەجێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی چاکسازی لەکێڵگەی کۆرمۆڵ کرد کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوەو لەئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبوو".

ئەمەش لەكاتێكدایە بەهۆی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمنی عێراقەوە وەزارەتی كارەبا ماوەی سێ ڕۆژ كارەبای نیشتیمانی بە 24 كاتژمێری پێشكەش هاوڵاتیان كردو و دوای بە دوای ئەوەش لە دوێنێ دووشەممەوە، كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی زۆر كەمی كردووە بە شێوەیەك لەهەندێك ناوچە هەر نەبوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار