مسته‌فا كازمی بۆ هێزە ئەمنیەكان: سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆن بپارێزن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاند:" ئه‌ركه‌كانتان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكه‌ن".
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كرد و به‌دواداچونی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچونی ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كان كرد، بۆ پاراستنی كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
مسته‌فا كازمی ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی پلانی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری هه‌مو ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان كرد له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌بێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و هیچ كێشه و گرفت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چو.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ستایشی هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی كرد له‌دابینكردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن به‌بێ هیچ ڕوداو و سه‌رپێچیه‌كی ئه‌منی و ستایشی كردن، بۆ بێلایه‌نی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه به‌گیانێكی باڵای نیشتمانیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا كرد.
مسته‌فا كازمی سه‌ركرده و فه‌رمانده ئه‌منیه‌كانی ئاراسته‌كرد، ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنی وڵات و هاوڵاتیان له‌مه‌ترسی تیرۆردا زیاتر بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ستایشی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه دیاریكراوه‌ی كرد كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چو، بۆ ده‌ستگیركردنی جێگری ئه‌بوبه‌كر به‌غدای سه‌ركرده‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كه دوای هه‌وڵێكی گه‌وره له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه به‌پشتیوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدرا
