سەلاحەدین بەهائەدین بەڵێن بە دەنگدەرەكانیان دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند:" "هاوسەنگەری دڵسۆزان و ئسڵاحخوازان دەبن".
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق بە "بایەخدار و هەستیار" ناودەبات و دەڵێت، "بە یاسا و سیستەمێکی جیاواز و نوێ بەڕێوەچوو"، هیوایشی خواستووە کە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە حوکمڕانیی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری دیموکراسی و نەهێشتنی بارودۆخی خراپی هاووڵاتییان و بنەبڕکردنی گەندەڵی.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ئەوەی خستووەتەڕوو کە بە رێزەوە کۆشش و زەحمەتی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تیمەکانی بانگەشەی بەربژێرەکانیان و هاوکاریی خەڵک و دەنگدەرانیان دەنرخێنن، سوپاسی تیمەکانی چاودێریی نێودەوڵەتی و تۆڕەکانی چاودێریشی کردووە و دەشڵێت، "وا ده‌زانین كه پێشوه‌چوونی ره‌وشی ئارامی پرۆسه‌كه، جێگەی هیوا و دڵخۆشییه".
سەلاحەدین بەهائەدین سوپاسی رێکخستنەکانی حزبەکەی دەکات و جه‌خت لەوە دەکاتەوە کە پابەندن به "ستراتیژی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می حزب كه ئه‌وله‌ویه‌ته به بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ و هاوسه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری سیاسی و خزمه‌تكردنی میلـله‌ت و خه‌بات بۆ حوكمڕانیی دروست و چه‌سپاندنی برایه‌تی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری".
هەروەها باسی لەوەش کردووە، "به‌ڵێن به گه‌لی خۆمان و هاونیشتمانیانی ئازیز ده‌ده‌ین، پرۆژه‌ی ئیسلامی و ئیسڵاحی یه‌كگرتوو هه‌رده‌م له خزمه‌ت شوناس و ئه‌خلاق و ره‌سه‌نایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت و، نوێنه‌ره ده‌رچووه‌كانمان تایبه‌ت نابن ته‌نیا به یه‌كگرتووه‌وه، به‌ڵكو له هه‌ر پێگه و بوارێكی خزمه‌تكردندا هاوسه‌نگه‌ری دڵسۆزان و ئیسڵاح‌خوازان ده‌بن".
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ژمارەی کورسییەکانی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دوو هێندە زیادیکرد و توانیی چوار کورسیی ئەنجوومەنەکە بەدەستبهێنێت، دووانیان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و دووانەکەی دیکەش لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
