وەزیری پێشمەرگە: یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە قۆناغی باشی بینیوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو پێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە و بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌م و كوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سەربازی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، ''قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو پێشچونی باشی بەخۆوە بینیوە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی یەکگرتنەوەی پێشمەرگە جێگای بایەخە.''
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی باره‌گای لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌م و كوڕییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەشڵێن، پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەیدا پێویستی بە هەوڵی هەمەلایەنە و گشتگیر هەیە.
لە ڕابردوویشدا سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە.
