هاوپه‌یمانیی فه‌تح: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەینەوە و بێدەنگ نابین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كه هێزێكی نزیك له ئێرانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه فه‌تح ده‌ستبه‌رداری ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نابێت و وتی "سه‌رلێتێكچون له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هه‌بووه و وتی "بەڵگەمان هەیە کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوو بووین".
به‌وته‌ی ئه‌سه‌دی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی هاوپه‌یمانی فه‌تح نه‌خراوه‌ته سه‌ر كۆی ده‌نگه‌كانی و ئه‌مه‌ش سه‌رلێتێكچونه و ده‌بێت خێرا دركی پێ بكرێت.
هاوپه‌یمانی فه‌تح كه باڵی سیاسیی حه‌شدی شه‌عبییه و خاوه‌نی گروپی چه‌كداری رێكخراوی به‌دره، له هه‌ڵبژاردنی پێشوو 48 كورسیی هه‌بوه و له‌م هه‌ڵبژاردنه كورسییه‌كانی بۆ 14 كه‌میكردوه.
