كورد براوەی هەڵبژاردنە و پێنج كورسی زیاد دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویکردۆتەوە هێزە کوردییەکان کورسیەکانیان نزیکدەبێتەوە لە 63 کورسی. هەروەها سەربەخۆکان و لیستە نوێیەکان و پێکهاتەی کۆتاکانیش زیاتر لە ٧٠ کورسیان بەرکەوێت. بەو پیچیەش كورد ژمارەی كورسیەكانی زیادی كردووە.

هاوكات لەم هەڵبژاردنەدا جگە لەوەی کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ نەوەی نوێ پێکەوە ١٤ کورسییان مسۆگەر کردووە، لەعێراقیشدا هێزە نوێیهكان و سەربەخۆکانیش توانیویانە ببنە ژمارەیەکی گەورە. بەجۆرێک لیستی ئیمتداد کە لیستێکی نوێیەو نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرە عێراقیەکان دەکات 10 كورسی هێناوە، هەروەها كاندیده سهربهخۆكانیش 20 كورسیان بهدهستهێناوه، ئەمە جگە لەوەی چەند هێزێکی نوێی دیکەش کورسییان مسۆگەر کردووە.

بە رای هەندێک لەچاودێران ئەنجامی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕهێنەربووە، کەدیارترینیان کەمکردنی ڕێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتح بووە، هەڵبژاردنەکەش ئەگەرچی کۆمسیۆن سەرپەرشتی کردووە، بەڵام کۆمسیۆنەکە مستەفا کازمی پێکیهێناوە کە بە کەسێکی نزیک لە ئەمریکاو دژی لایەنە شیعەکانی نزیک لەئێران ناسراوە.

لیستی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری بەچەتری سیاسی حەشدی شەعبی و فراکسیۆنە ئێرانییەکان لەعێراق دادەندرێت، هاوپەیمانی فەتح لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 16 کورسی بەدەستهێنا، بەراورد بەهەڵبژاردنی رابردووی ساڵی 2018ـدا، کە 48 کورسی هەبوو ئێستاش 32 کورسی لەدەستداوە.

تاكە لایەن لەناو حزبە كوردیەكاندا كە شكستی گەورەی بەركەوت بوتنەوەی گۆران بوو كە هیچ كورسیەكی پەرلەمانی عێراقی بەدەست نەهێنا. كە هەندێك لە چاودێران و ئەندامانی بزوتنەوەكە ئاماژە بەوە دەدەن هاوپەیمانێتیەكەیان بۆتە هۆی بایكۆت كردن لەلایەن جەماوەرەكەیانەوە.

عەبدوڕەزاق شەریف، یەكێك لەهاوڕێیانی نەوشیروان مستەفا بۆ هاوڵاتى وتی:""  ئەمە هیچ هۆكار نییە هەرچۆنێك بڕیاریان بدایە گۆڕان تەواو بوو بوو، ئەمە نابێتە هۆكار، ئەو كاتەی یەكێتی و گۆڕان پێویست بوو بەیەكەوە هاوپەیمان بن و رێككەوتنی سیاسییان واژۆ كرد ئەوكاتە گرنگ بوو، بەڵام هەندێك ئەترافی ناو یەكێتی و گۆڕان هەر بەفیتی دەرەكی نەیانهێشت ئەو رێككەوتنە جێبەجێ ببێت، ئەوكاتە پێگەیان بەهێز دەبوو ئەیانتوانی باڵانسی هێز لەهەرێم راستبكەنەوە، بەڵام ئەو كاتەی كە لەدەست دەرچوو هاوپەیمانێتیان بۆ پلەو پۆست و پارە كرد هیچ سودی نەماو لەمەودواش سودی نابێت. فاكتەری شوێن و كات لەهەنگاوی سیاسیدا گرنگە، مەسەلێك هەیە دەڵێت (ئەوەی بەبێوەژنی دەیكەیت بەكچێنی بتكردایە )، وەك وتم هۆكاری سەرەكی هیچ پەیوەندی بەوە نییە كە گۆڕان بەتەنها یان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی بەشداری هەڵبژاردنی بكردایە، ئەگەر نەوشیروان مستەفا خۆیشی زیندوو بووایەو بیوتایە ئەو موڵك و ماڵە هی خۆمە و هی بزوتنەوەكە و پرۆژە سیاسییەكە نییە، گۆڕان هەر دەڕوخاو هیچ كورسی نەدەهێنا.

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار