ئه‌ردۆغان بۆ مێرکل: ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی وادەكات توركه‌كان بەئارامی بكەن

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

سه‌رۆکكۆماری توركیا داوای لە مێرکل كرد كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی كۆتایی پێبهێنێت و رایگەیاند:" ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له‌ ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به‌ ته‌واوی له‌ ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه‌. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته‌ جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت".

 ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021،  دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوانیان، ئه‌ردۆغان و مێركل له‌ كۆشكی هوبه‌ر له‌ ئیستەنبووڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی له‌ ئیستەنبووڵ پێشوازی كردووه‌ له‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیای دۆست و هاوپه‌یمانی و شاندی یاوه‌ری، گوتی: "هیوادارم له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی بدەین به‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل به‌ڕێوه‌مان بردوون. گفتوگۆ نزیكه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێركل ته‌نیا له‌باره‌ی هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ نه‌بووە، به‌ڵكو رۆڵی جیددی هه‌بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌. به‌ ناوی خۆم و گه‌لی توركیاوه‌ سوپاسی هه‌وڵه‌ جیددییه‌كانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ تایبه‌ت كێشه‌كانی سووریا."

ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆسپ و به‌ربه‌ست خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامبوونی ته‌واوه‌تیی توركیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام وتی، "هه‌میشه‌ مێركل رۆڵێكی گونجاو و باشی گێڕاوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌میشه‌ به‌ پێزانینه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌نگێلا مێركل هه‌ڵده‌سه‌نگێنن."

سه‌رۆکكۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له‌ ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به‌ ته‌واوی له‌ ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه‌. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته‌ جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت."

ئه‌ردۆغان دڵنیایی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ له‌ مه‌ودوایش مێركل رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ دۆستایه‌تیی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا مێرکل ئاماژەی بەوە کرد، باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا کردووە، گوتیشی، "پرسی کۆچی نایاسایی بابەتێکی زۆر گرنگە. من باسم لەوە کرد کە یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ئەو پشتیوانییانەی دەربارەی ئەم پرسە بە تورکیای دابوو. لە پرسی پەنابەران و کۆچبەراندا تورکیا هەنگاوی زۆر گرنگی گرتووەتە بەر. هەروەها هاوئاهەنگییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەردەوامن."

راوێژکاری ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا لەسەر پرسی پەنابەران رایگەیاند، "رێککەوتننامەی تایبەت بە پەنابەران، رێککەوتننامەیەکە لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا. لەم پرسەدا ئەڵمانیا وەک بەرگریکارێک رۆڵی بینی. دەمانەوێت رێگری لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بگیرێت و لەم پرسەشدا مەرجە یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی تورکیا، بکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار