لایەنە شیعەكان: دەبێت كۆمسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی كردویەتی راستیان بكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زۆربەی زۆری كوتلە شیعەكانی ناو پەرلەمانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە و رایدەگەیەنین چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە
هاوپەیمانێتییەکانی فەتح، قوە دەولە، دەوڵەتی یاسا، جوڵانەوەی عەتا و پارتی فەزیلە لە راگەیێندراوێکدا ئەنجامی کۆتایی وێستگەکانی دەنگدانیان رەتکردەوە، ئەو لایەنانە دەڵێن، چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە، "بەڵام دوای مکوڕبوونی لەسەر ئەو ئەنجامانەی دروستییان تانە لێدراوە، ئێمە بەتەواوەتی ئەو ئەنجامانە رەت دەکەینەوە و بەرپرسیارێتی تەواوی شکستی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەخەینە ئەستۆی کۆمیسیۆن و خراپی بەڕێوەبردنی کە ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر رێڕەوی دیموکراسی و ئاشتەوایی کۆمەڵگە دەبێت."
رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، رۆژی شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەموو وێستگەکانی راگەیاند ئەنجامی کۆتایی کورسیی سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەمشێوەیەبوو:
- رەوتی سەدر 72
- تەقەدووم 37
- سەربەخۆ 35
- پارتی 33
- دەوڵەتی یاسا 33
- هاوپەیمانیی فەتح 16
- هاوپەیمانیی کوردستان 16
- عەزم 13
- نەوەی نوێ 9
- بزووتنەوەی ئیمتیداد 9
- ئیشراقەی کانوون 6
- یەکگرتووی ئیسلامی 4
- کۆمەڵی دادگەری 1
