حزبە كوردیەكان 63 كورسی پەرلەمانی عێراقیان بەدەست هێنا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ئەنجامەكانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق كە ئەمشەو رایگەیاند بە كۆی هەموو حزبە كوردستانیەكان 63 كورسی پەرلەمانی عێراقیان پێكهێناوە.

بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكان پارتی یەكەم حزبی كوردستانە و 33 كورسی بەدەستهێناوە و پەكێتی بە 16 كورسی بۆتە دووەم هێز.

لەسەر ئاستی عێراقیش پارتی بۆتە هێزی چوارەم و هاوپەیمانی كوردستانی بۆیە هەشتەم هێزی پەرلەمانی لەناو رێزبەندی پەرلەماندا بەپێی ژمارەی كورسیەكان.

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان  بەمشێوەیەیە:

- پارتی 33 کورسی

- یەکێتی 16 کورسی

- نەوەی نوێ 9 کورسی

- یەکگرتوو 4 کورسی

- کۆمەڵ 1 کورسی

- گۆڕان 0 کورسی

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار