وەزارەتی دارایی: چارەسەرى کێشەی مامۆستایانى وانەبێژ کرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ لە دیوانی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ ، وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ بە مەبەستی‌ چارەسەرکردنی‌ کێشەی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی‌ دیوانی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران کۆبۆوە.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، "هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەکە بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت."

لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن،  کێشەی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ چارەسەری‌ کۆتایی‌ بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەی‌ کێشەی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ بە میکانیزمێکی‌ نوێ چارەسەر بکرێت. 

لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بکرێت و کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت."

چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان کردووە و گردبوونەوە دەکەن. ئەمڕۆ لە بەردەم نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە، هاوکات لە سنووری چەمچەماڵ و سەیدسادقیش ئەو مامۆستایانە گردبوونەوەیان ئەنجامدا جەختیان لەوە كردۆتەوە چارەسەری ئەوان تەنیا " دەمەزراندنە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار