ئومێد بەرۆشکی سزاكەی نوێكرایەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ لە دادگای دهۆک ئومێد بەرۆشکی یەكێك لە زیندانیكراوەكانی بادینان سزاكەی تازە كرایەوە لەكاتێكدا بەڵگەی پێویست لەبەردەست بون بۆ ئەوەی دادگاییکردنەکە وەکو رۆژنامەنوسێک بەڕێوەبچێت و سەندیکای رۆژنامەنوسانیش ئامادەبون لە دادگا ئامادەبێت بۆ بەرگریکردن، بەڵام دادگا سزای شەش مانگی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
دادگا بڕیاریدا سزای شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا بسەپێنێت، بەوەی کۆی گشتی سزاکان کە تا ئێستا بەسەریدا سەپێنراوە گەیشتە دو ساڵ و شەش مانگ، بەڵام داوای پێداچونەوە دەکەن بە بڕیارەکەدا.
ئومێد بەرۆشکی یەكێكە لەو 81 زیندانیكراوانەی بادینان كە هەر یەكەیان وەك چالاكوان و ڕۆژنامەنوس كاریان كردووە و زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان و هەر جارە و بە بیانویەك دادگاییكردنەكەیان دوادەخرێت.
بەپێی یاسای ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ ی کاری رۆژنامەگەری هەرێمی کوردستان، نابێت رۆژنامەنووس حکومی زیندانیکردن بدرێت و دەبێت بەرامبەر ئەو سەرپێچیانەی دەیکات سزای دارایی بدرێت.
