تاریق حەڕب: ئەم خولەی پەرلەمان بە سەركردایەتی چوار هێزە براوەكە دەبێت

"سەدرییەکان و پارتی و تەقەدوم و ئیمتیداد و سەربەخۆکان دەبێت"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پسپۆرێكی یاسایی عێراق ڕایگەیاند:" ئەم خولەی پەرلەمان بە سەركردایەتی ەدرییەکان و پارتی و تەقەدوم و ئیمتیداد و سەربەخۆکان دەبێت و هاوپەیمانێتیی دیکە هیچ بەهایەکی نابێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، تاریق حەڕب، پسپۆڕی دیاری یاسایی عێراق رایگەیاند:"ئەو پەرلەمانتارانەی میدیایان پڕکردبوو بەدەرکەوتن و هاوارکردن بەشەو و بەڕۆژ لەم خوولەی پەرلەمان نەماون و پەرلەمان بە سەرکردایەتی سەدرییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان و تەقەدوم و ئیمتیداد و سەربەخۆکان دەبێت و هاوپەیمانێتیی دیکە هیچ بەهایەکی نابێت".

سەبارەت بە راسپاردنی فراکیسیۆنەکی براوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، تارق حەرب وتی: "سەرۆکی کۆمار پابەند دەبێت بەوەی بەربژێری سەدرییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێرێت، چونکە ماددەی 45 لە یاسای ژمارە 9ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەدوای بڕیاری پێشووی دادگەی باڵای فیدڕاڵی پەسەندکراوە تانەی لێنەدراوە لەلای دادگا و ئەم ماددەیە رێگە نادات هیچ ئەندام یان لایەنێک یان حزبێکی تۆمارکراوی براوە لەهەڵبژاردن بچێتە نێو هاوپەیمانێتی یان فراکسیۆنێکی دیکە و ئەم دەقە پێویستی بەهیچ دەق یان شیکردنەوەیەک نییە و واتاکەی رون و دیارە".

رۆژی یەکشەممەی رابردوو پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار