داودئۆغڵو: چارەسەركردنی كێشەی كورد واتە ناساندنی کوردی وەک زمانی پیرۆزی دایک

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

سەرۆکی پارتی ئایندە  رایگەیاند:" رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەندین بۆنەی جیاوازدا ئاماژەی بەوە کردبوو کێشەکەیان لەگەڵ كورد چارەسەرکردووە و وتی: " لێرەدا خاڵی گرنگ ئەوەیە، کوردی وەک زمانی پیرۆزی دایک و وەک نیعمەتێکی خودا، هەروەها لە روانگەی مافی مرۆڤەوە تەماشا بکرێ. ئەگەر لەو روانگەیەوە تەماشا بکرێ، ئەوسا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین بە کردەیی چۆن جێبەجێبکرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای وانی باکوری کوردستان رەخنەی لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە گرت، رایگەیاند: "بە من دەڵێت سەرۆک ئەحمەد و وا دەزانێ بە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە من تۆمەتبار دەکات. وەک گوتەیەکی بیانی لە کوردی دەڕوانێ و سوکایەتی بە کوردی دەکات."

ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا:"لە دیدی مندا سووکایەتیکردن بە زمانەکان، سوکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی".

داودئۆغڵو لەبارەی کێشەی کوردیش لە تورکیا قسەی کرد کە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەندین بۆنەی جیاوازدا ئاماژەی بەوە کردبوو کێشەکەیان چارەسەرکردووە، وتی: "لێرەدا خاڵی گرنگ ئەوەیە، کوردی وەک زمانی پیرۆزی دایک و وەک نیعمەتێکی خودا، هەروەها لە روانگەی مافی مرۆڤەوە تەماشا بکرێ. ئەگەر لەو روانگەیەوە تەماشا بکرێ، ئەوسا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین بە کردەیی چۆن جێبەجێبکرێت".

سەرۆکی پارتی ئایندە رەخنەی لە سەرۆکی مەهەپە گرت و ئاماژەی بەوەدا، لەبەرئەوەی بە من دەڵێن "سەرۆک ئەحمەد" دەوڵەت باخچەلی لە ئەنقەرە هەڵدەچێت و توڕە دەبێت، هەر خولەکێ جارێک دەڵێت "سەرۆک ئەحمەد و بەمەش سووکایەتی بە زمانی کوردی دەکات. ئەوەی باخچەلی دەیکات دابەشکارییە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار