پارتی: حزبی سۆسیالیست ئه‌گه‌ر كورسیشیان نه‌بێت، له‌پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان بونیان هه‌یه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەفدێكی پارتی سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كرد و وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند:" گۆڕان و حزبی سۆسیالیست ئه‌گه‌ر كورسیشیان نه‌بێت، له‌پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان بونیان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك یه‌كێتی و گۆڕانی له سلێمانی كرد، پاشان سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كرد.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، "پێویستمان به‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی له‌ناو خه‌ڵك دروستبو بو، نه‌یهێڵین و سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ین و نێوماڵی كوردستانی یه‌كبخه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌خه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی كوردستانه‌وه‌ن پشتگیری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك كورسیشی نه‌بێت به‌ڵام هێزێكی دیاریكراوه و ده‌بێته پاڵپشتێكی ته‌واو بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی، ناشهێڵین كه‌لێن دروست ببێت كه دوژمنان ویستویانه ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن و درز دروستبكه‌ن".
مه‌حمود محه‌مه‌د وتی، "سه‌ردانی كۆی لایه‌نه‌كان ده‌یكه‌ن، سه‌ردانه‌كانیش دۆستانه و بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه له‌نێوانمان هه‌بوه، ره‌نگه له‌كاتی بانگه‌شه قسه‌ی به‌رز و نزم كرابێت، له‌دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ش، لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی چۆن بتوانین به‌شداری له‌پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی عێراق بكه‌ین و دیدگا و بۆچون و به‌رنامه‌كانمان یه‌كبخه‌ین، ئه‌وانه‌ی دیكه ئه‌گه‌ر بكرێت یه‌كخستنه‌وه‌ی هێز و توانای خۆمانه له‌به‌غدا به‌هه‌مو په‌رله‌مانتاره‌كانه، ئێمه راسته منافسی یه‌كترین به‌ڵام له‌دیدگامان له‌سه‌ر مه‌سه‌له نیشتمانیه‌كان له‌به‌غدا هاوبه‌شین، پێشتر هه‌ندێك په‌رله‌مانتار بوبونه دارده‌ست و ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رامبه‌ر كوردیان نه‌ده‌وت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌یانوت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "گۆڕان و حزبی و شیوعی سۆسیالیست ئه‌گه‌ر كورسیشیان نه‌بێت، له‌پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان بونیان هه‌یه و ده‌بنه پاڵپشتی بۆ هێز و لایه‌نه‌كان له‌به‌غدا، تا ئه‌و مافانه‌ی به‌ده‌ستنه‌هاتون به‌ده‌ستبێن و ده‌ستور جێبه‌جێبكرێت".
سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تباركردنی پێشمه‌رگه به‌میلیشیا له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه، وته‌بێژی پارتی ئاشكرایكرد، "پێشمه‌رگه میلیشیا نیه و هێزێكی ده‌ستوریه كه هه‌موان ده‌نگیان بۆ دراوه، ئه‌وه‌ی وای وتوه بۆخۆی وای وتوه هه‌ركه‌سێك بێت، مامه‌ڵه‌ی ئێمه‌ش له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی، بۆچون و دیدگامان بۆ حوكمڕانی باسكردوه ره‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن نزیك بونه‌وه هه‌بوبێت، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌رێگه‌ی شاندێكه‌وه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كرێت، كێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كارنامه‌یه نزیك بو له‌گه‌ڵیدا ده‌بین"
فاتیح ره‌ئوف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سۆسیالیست رایگه‌یاند:" پارتی وه‌ك خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان كه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیهێناوه، به‌پێویستیزانیوه سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گرژیه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بو نه‌مێنێت، یه‌كخستنی ناوماڵی كوردیش له‌ئێستادا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونكه به‌یه‌كخستنی ناوماڵی كوردی، لایه‌نه‌كان ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه رۆڵی به‌رچاوی خۆیان ببینن
