قوباد تاڵهبانی سەرجەم پێداویستیەكانی تەندروستی راپەڕین دابین دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تەندروستی راپەڕین.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای ئهوهی له کۆنگرەیهكی رۆژنامەوانیدا دیار ئیبراهیم رهمهزان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند: لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دۆخی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە قۆناغێکی مەترسی دایەو لە نەخۆشخانەی ژیان زیاتر لە 60 نەخۆشی لێیەو جێگەی نەخۆش نەماوە.
ئاماژهی بهوهشدا: كه زۆرێک لە نەخۆشەکان لەسەر زهوی چارەسەریان بۆدەکرێت، لەماوەی یەک رۆژیشدا چوار هاوڵاتی کۆچی دواییان کردووە، لە دوو هەفتەی رابردووشدا زیاتر لە 25 نەخۆش کۆچی دواییان کردووە.
به گوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ دیار ئیبراهیم رهمهزان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستی سنووری ئیدارەی راپەڕین.
