بزوتنەوەی ئیسلامی: ئەوانەی دەچنە پەرلەمان وحکومەتی ئایندەی عێڕاق نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچووک دەکەن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند:'ئەوانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق وحکومەتی ئایندەی عێڕاق پێکدێنن، نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچووک دەکەن لە گەلانی عێراقی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیداوتی:" ئەوانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئاییندەی عێڕاق پێکدێنن، نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچوک دەکەن لە گەلانی عێراقی، ئەویش بەهۆی کەمی ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی 10/10 پێگەی پەرلەمان وهەم حکومەتیش بێهێز و لاوازدەبێت".
دەشڵێت: زۆرینەی گەلی ناڕازی کە بایکۆتی دەنگدانیان کرد دەتوانن لەکەمترین ماوەدا بیاننێرنەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەریەوە.
وتەبێژی بزووتنەوە هۆشداریشدەدات بەوەی هەر چەندە رێککەوتنی لایەنە براوەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی ئاییندە زۆر سەخت و دژواردەبێت بەهۆی ناکۆکی نێوانیانەوە لە بەرئەوە وامەزەندە دەکرێت شڵەژانی ئابووری و سیاسی وئەمنی جارێکی تر بەرۆکی عێڕاقیەکان بگرێتەوە.
