دەوڵەتی یاسا: گەورەترین کوتلە پێکدەهێنین
"گفتوگۆ سیاسییەکان لەگەڵ هێزە کوردییەکان بابەتی گەورەترین کوتلە یەکلایی دەکاتەوە"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەڕلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند:" چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەتوانێت 92 پەرلەمانتار لەناو هۆڵی پەرلەماندا کۆبکاتەوە، دهشڵێت:"دانوستان لەگەڵ لایەنە کوردییو سونییەکان بابەتی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی یەکلایی دەکاتەوە".
ئەمڕۆ چوارشهممه 20ی تشرینی یەکەمی 2021، خالید سەرای پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت:"بەهەموو کوتلەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانو ژمارەیەک لەپەڕلەمانتاری سەربەخۆی سەر بەپێکهاتەی شیعە، دەتوانن 92 پەرلەمانتار کۆبکەنەوەو گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانیی پێکبهێنن".
بەوتەی ئەم پەرلەمانتارە: "گفتوگۆ سیاسییەکان لەگەڵ هێزە کوردییو سونییەکان بابەتی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی بەتەواوەتی یەکلاییدەکاتەوە".
دەشڵێت:"شیکردنەوەی دادگای فیدراڵی بۆ بابەتی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمان ڕونە بەوەی ئەو کوتلەیەی لەناو پەرلەمان زۆرترین ژمارەی پەڕلەمانتاری هەیە، ئەوە حکومەتی داهاتوو دروستدەکات، نەوەک ئەوەی لەهەڵبژاردندا زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە".
سەبارەت بهئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، پەڕلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت:"ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن تەنها بەجیاکردنەوەی دەستییو ژماردنەوەی هەموو دەنگەکان دەبێت، بۆیە ناکرێت دان بەئەنجامە گوماناوییەکانی ئێستای هەڵبژاردندا بنرێت".
