وەزارەتی دارایی: خانەنشینی پێشمەرگە گواسترایەوە سەر میلاکی وەزارەتەكەمان

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین". 

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، 

باسلەوەشکراوە، ئەو خانەنشینانە کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر بۆ خەرج کراوە. 

به‌پێى یاساى چاكسازیى بڕیاردراوه‌ ژمێریارى یه‌كه‌كانى حه‌فتاو هه‌شتا نه‌مێنێت‌و سه‌رجه‌میان بچنه‌سه‌ر ژمێریارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م خانه‌نشینان بگوازرێنه‌وه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خانه‌نشینى.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار