وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كانى هه‌رێم بریارێكی نوێی راگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاریدا رێگه به‌هاورده‌كردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و پاشماوه نه‌وتی و ماده كیمیاییه‌كان بدرێت.
به‌پێى فه‌رمانێكى وه‌زارى كه كه‌مال ئه‌تروشى وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كانى هه‌رێم واژۆى له‌سه‌رى كردوه‌و ژماره‌كه‌ى 8102 له ڕێكه‌وتى 4/10/2021 واژۆكراوه تێیدا هاتوه، ڕێگه‌پێدانى هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنى ته‌واوى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و پاشماومه نه‌وتیه‌كان و مادده كیمیاییه‌كان و هه‌ر ڕێگه‌پێدانێكى تر كه‌تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ى كه لو په‌ل و پێداویستیه‌كانى كۆمپانیاكانى نه‌وت و گازى نێوده‌وڵه‌تى و خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندى وه‌زیر ده‌بێت به‌پێى ڕێنماییه‌كارپێكراوه‌كان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له رۆژى 4/10/2021 ئه‌و فه‌رمانه كارى پێده‌كرێت.
به‌مه‌ركه‌زى كردنى هاورده‌كردنى سوته‌مه‌نى به‌تایبه‌ت به‌نزین بۆهه‌رێم له كاتێكدایه كه پێشتر پارێزگاره‌كانى هه‌رێم داوایانكرد ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بدرێته پارێزگاره‌كان بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زیاتر كۆمپانیاكان به‌نزین هاورده‌بكه‌ن و كێبڕكێ له‌سه‌ر دابه‌زینى نرخه‌كه‌ى دروست ببێت.
