پارتی ڤیتۆی لەسەر بەرهەم ساڵح نییە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

ئاسۆ حاجی، نووسەرو رۆژنامەنوس بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: هاوڵاتی

نووسەرو رۆژنامەنوسێك داوا لەسەركردایەتی كورد دەكات هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ مالكی یان سەدر نەكەن لەئێستادا تا لەناو ماڵی شیعەدا كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلادەكرێتەوەو دەشڵێت:» پارتی كاندیدی هەیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمارو لەگەڵ یەكێتی ئەو پۆستە یەكلاییدەكەنەوە».

ئاسۆ قادر، ناسراو بەئاسۆ حاجی، نووسەرو رۆژنامەنوس لەم چاوپێكەوتنەدا لەگەڵ هاوڵاتی دەڵێت:» ئەوەی بە راستی زیاتر نیگەرانییەكەی قوڵتر كردەوەو گومانەكانیشی زیاتر كرد لەسەر دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، خودی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو كە لە راگەیاندنی دەرئەنجامە بەرایی و نافەرمییەكان گۆڕانكاری زۆر گەورە بەسەر ژمارەی كورسییەكاندا هات».

هاوكات ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە ئەوە 17 ساڵە فشاری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە كە لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كورد رازی كراوە كە زۆریان بەكورد كردووە و لەئاخیریشدا وەك گورگ پەلاماری كوردیان داوە.

هاوڵاتی: دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەندێ لایەنی شیعەو سوننەو كوردی تووشی شۆك كرد، پێتانوایە هۆكارەكەی چییە؟

ئاسۆ قادر: پرۆسەی هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراتییەو ژمارەی كورسی لایەنەكان پەیوەندی بە رێژەی دەنگدەرانەوە هەیە، لەو رێژەیە چەند دەنگیان بەو كاندیدە یان لایەنە سیاسییە داوەو نرخی كورسی ژمارەی دەنگدەران دیاری دەكات.

لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق گومانێكی زۆر لەسەر ژمارەی كورسییەكان یان ئەو دەرئەنجامانەی كە لەهەڵبژاردنەكان دروستبوون كۆمەڵێك لایەنی لەهەرسێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق (شیعە، سوننە، كورد) ئەوانەی پێیان دەوترێت كەمە نەتەوایەتییەكان كە ئەو وشەیە بەشیاو نازانم و دەڵێم پێكهاتەكانی دیكە.

ئەوەی بە راستی زیاتر نیگەرانییەكەی قوڵتر كردەوەو گومانەكانیشی زیاتر كرد لەسەر دەرئەنجامەكان خودی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بوو كە لە راگەیاندنی دەرئەنجامە بەرایی و نافەرمییەكان گۆڕانكاری زۆر گەورە بەسەر ژمارەی كورسییەكاندا هات، ئەو گۆڕانكاریانە گومانەكانی ئەو لایەنانەی بەهێزتر كرد، لەگەڵ ئەوەش ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیەی لەهەڵبژاردنەكان بەكارهات هەر بۆ خۆی پرسیاری زۆری لەسەر بوو، پاشان ئەو رسیڤەرو كۆكەرەوەی دەنگەكان كە لەوڵاتانی ئیمارات دانرابوو كە شتێكی زۆر بێمانابوو كە بەچ شێوازێك حكومەتی عێراقی رێگای بەوەدا كە تەنها ئەوە ئاماژەو سەلمێنەرێكی ئەوەیە كەحكومەتی عێراق نە باوەڕی بەخۆی هەیە نە بەدامەزراوەكانی هەیە.

هاوڵاتی: واتا پێتانوایە گومانەكان ئەوەیە كە لەئیماراتەوە دەستكاری دەنگ و كورسی لایەنەكان كرابێت؟

ئاسۆ قادر:ناتوانم ئەوە رەتبكەمەوە یان پشتڕاستی بكەمەوە، بەڵام دەڵێم ئەو هۆكارانەی باسمكرد هەم خودی كۆمسیۆن، هەم میكانیزمی هەڵبژاردنەكان كە ئەو ئامێرەی تێدا بەكارهات لەگەڵ كۆكەرەوەی دەنگەكان لەئیمارات كە ئەوە تا رادەیەكی زۆر گومانەكان بەهێز دەكات و حەقیش بەو لایەنانە دەدات كە گومان بكەن، پرسیارەكە لێرەیە بۆ گومان نەكەن، ئایا ئیمارات دڵسۆزترە بۆ دەنگەدەری عێراقی یان عێراقییەكان، ئایا ئەو كۆمپانیا ئەڵمانییەی كەئەركی پاراستنی ئەو ناوەندەی لەئەستۆ بووە كەدەنگەكانی تێدا كۆكراوەتەوە لەئیمارات دڵسۆزترە یان عێراقییەكان.

عێراق بۆ خۆی وڵاتێكی فەیك و ساختەیە، بەڵام ئەوەی ئەمجارەی حكومەتی عێراق و كۆمسیۆن كردیان تەواو ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە كەعێراق نە قەد وڵات بووە، نە دەبێتە وڵات.

هاوڵاتی: پێتانوایە ئێران چۆن بەم دەرئەنجامانە رازی دەبێت بەتایبەت كە بەرپرسی فەیلەقی قودس گەیشتە بەغدا؟

ئاسۆ قادر: باوەڕناكەم ئێران و هێزە پڕۆ ئێرانییەكان هەرگیز بەو دەرئەنجامە رازی بن، بەڵام بۆ ئێران یەك شت یەكلاكەرەوەیە كە ئێران بڕواناكەم نیگەران بێت سەدر یەكەم و مالكی دووەم دەنگی شیعەكانە یان ئەوانی دیكە، چونكە ئێران باش لەوە دڵنیایە كە هێزە شیعییەكانی عێراقیش لەوە دڵنیان كەكەسیان ناتوانن لەدەرەوەی بازنەی بەرژەوەندییەكانی ئێران.

سەدر راستە لەڕووی میدیاییەوە هەندێك ئاڵۆزی دروستكرد كە دەنگە دەنگی میدیایی دروست كرد، بەڵام ئاراستەیەكی دروست نەبووە، سەدر بۆ خۆی كەسێكی پۆپۆلیسە ئەمڕۆ قسەیەك دەكات سبەینێ تەواو پێچەوانەی قسەكەی خۆی دەكاتەوە، سەدر پیاوێكە دوور نییە لەئێران، هەندێك كەس دەڵێن سەدر نوێنەرایەتی شیعەی عێراقی دەكات، ئەسڵەن شتێك نییە ناوی شیعەی عێراقی بێت، یان دەڵێن نزیكە لەئەمریكا جا ئەو چیرۆكی نزیكییە لەئەمریكاوە 17 ساڵە دووبارە دەبێتەوە.

لە 2006 ئەمریكا مالكیان كردە پاڵەوانی عروبەو عێراق وتیان كەسی ئێمەیە ئەو كاتەی هێرشی كردەسەر سوپای مەهدی و سەدرییەكان، پاشان ئەو ئەمریكایەی پێی وابوو مالكی دۆستیەتی چەكدارێكی سوپای قودسی ئێرانە.

هاوڵاتی: سەركردایەتی كورد تەرەفی سەدر بگرێت یان مالكی، چۆن مامەڵە بكات باشە؟

ئاسۆ قادر: سەركردایەتی كورد یەكلایەنە لەگەڵ هیچ لایەكیان رێككەوتن نەكەن، دانیشتن ئاساییە، بەڵام رێككەوتن كوفرەو هەڵەیەكی كوشندەی سیاسییە.

كورد بەرلەوەی بیر لە سەدر یان مالكی بكاتەوە، دەكرێت بیر لەناو ماڵی خۆی بكاتەوەو ئەو دەستپێشخەرییەی رۆژی دووشەممەی رابردوو بە راستی دەستپێكێكی زۆر باشە كە براوەی هەڵبژاردنەكانە كورسییەكانی 33 كورسییەو لەهی هەموو حزبەكانی دیكە زیاترە كە لەسلێمانی لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆی كرد چ ئەوانەی كورسیان بردووەتەوە یان كورسییان بەدەستنەهێناوە، ئەمە یەك گوتاری و یەكهەڵوێستی ناوماڵی كورد زۆر كارتێكی بەهێزترو كاریگەرترە لەژمارەی كوردسییەكان.

هاوڵاتی: هەموو جارێك دانوسان و سەردانی یەكتری لەنێو لایەنەكان هەبووە، بەڵام كە چوونەتە بەغدا یەك وتارو یەكدەنگ نەبوون؟

ئاسۆ قادر: جا ئەوە بەدبەختی كوردە، كە یەك گوتاری نەبن غەدر لەخۆیان و میللەت و لەو قەوارە دەستوری و سیاسییەی هەرێمی كوردستانی دەكەن.

بۆ دەكرێت لەگەڵ شیعەو سوننە ببیتە هاوپەیمان، بۆ ناكرێت لەگەڵ براكەی خۆت و لایەنە كوردییەكان ببیتە هاوپەیمان، ئەوە پرسیارێكی زۆر جدییە، هیوادارم سەركردایەتی سیاسی كورد ئەو گرێ مێژووییە ئەم جارە دەرباز بكەن، ئەو خۆ خۆرییە دەرباز بكەن.

ئێستا فرسەتێكی زۆر باش هاتۆتە پێش بەتایبەتی كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەو شتانە مێژوویەكی جوان و گەشاوەی هەیە كە دەستپێشخەر بووەو مەسەلە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان خەمە هەرە گەورەكەیە، باوەڕ ناكەم ژمارەی كورسی لەگەڵ لایەنە كوردییەكان بكاتە كێشە، ئەگەر لایەنەكان هەموویان لەژێر كاریگەری هێزە ئیقلیمییەكان بێنە دەرەوە.

كورد نابێت ببێتە ململانێی نێوان تەرەفی شیعەو شیعە، دەرفەتیان پێبدەن بۆ كوردو سوننەش ئەوەیە كە شیعە لەناو ماڵی خۆیان كەسێك بۆ سەرۆكایەتی حكومەت یەكلایی بكەنەوە، ئەوجار سەدر دەبێت یان مالكی یان كازمی.

هاوڵاتی: پێتانوایە بۆ كورد وا باشترە چەند خاڵێك پێكەوە دابڕێژن كە بیكەنە مەرج بۆ دانوسانەكان لەگەڵ شیعەو سوننەكاندا؟ پرسی خاك و مادەدەی 140 و پێشمەرگەو بودجەیە؟

ئاسۆ قادر: ئەوەی تۆ باسی دەكەیت ئەوە رێگا راست و عەقڵانی و لۆژیكییەكەیە، چونكە ئێمە نەتەوەیەكین ئەو نوێنەرانەی ئێمە كە 63 كەسن ئەوانەی نوێنەرایەتی نەتەوەیەك و نیشتمانێكی ژێردەستە دەكەن، دڵنیام پارتی ئەوە دەكات و ئەوەی دەوێت و لێدوانەكەی سەرۆكی هەرێم كە جێگری سەرۆكی پارتییە پەیامەكەی روون و ئاشكرابوو.

هاوڵاتی: وەفدی پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە، دەوترێت پرسی پۆستی سەرۆك كۆمار باسكراوە، هیچ زانیارییەكتان هەیە لەوبارەیەوە؟ یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار لەبەرانبەر پۆستی سەرۆكی هەرێمدا دەبینێت؟

ئاسۆ قادر: ئەوە حەق نییە بكرێتە گرفتێكی گەورە ئەوە پشكی كوردەو پشكی بەتەنها لایەنێكی دیاری كراو نییە، راستە یەكێتی ئەوەی بەركەوت لەكاتی هەبوونی جەنابی مام جەلالدا بووە، مام جەلال خۆزگە ئێستاش لە ژیاندا بوایە بێگومان هەتا ئەو پۆستە هی مام جەلال بوو، مەرج نییە دوای مام جەلال پۆستی سەرۆك كۆمار هی یەكێتی بێت.

پارتی بێگومان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق هەیە، بەڵام پرۆژەو پێشنیاری دیكەو ئۆپشنی بۆ یەكێتی دەبێت لەنێوان سەرۆك كۆمارو ئەو ئۆپشنەدا یەكێتی ئازاد دەكات كامەیان هەڵدەبژێرێت.

هاوڵاتی: خەتێك دەبینرێت لەعێراقدا كە سەدرو حەلبوسی و پارتی لێك نزیكن، هەروەها مالكی و هادی عامری و یەكێتی وەك نزیكی یەكتر دەبینرێن؟ ئێوە بۆچوونتان چییە لەسەری؟

ئاسۆ قادر: ئەو خەتانە ئەگەر هەبێت زۆر خراپەو نابێت هەبێت بەتایبەتی لەنێوان پارتی و یەكێتی دەبێت یەك خەت بن و پێكەوە بڕیار بدەن و پاكێجێكیان هەبێت بۆ دانوساندن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد بە راشكاوی بێ شەرمكردن بیدەن بەو لایەنەی حكومەت تەشكیل دەكات ئنجا سەدر دەبێت یان مالكی، ئەوەی ئەوە قبوڵی كرد لەگەڵ ئەوەدابن.

ئەوە 17 ساڵە فشاری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە كە لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كورد رازی كراوە كە زۆریان بەكورد كردووە و لەئاخیریشدا وەك گورگ پەلاماری كوردیان داوە.

هاوڵاتی: كاندیدانی پارتی كێن؟ كە ناوی فوئاد حوسێن، وشیار زێباری و ئازاد بەرواری و فازڵ میرانی باس دەكرێت؟ ئەمانە راستە؟ هەندێ جار  باسی نێچیرڤان بارزانیش كراوە بەڵام فەرمی نەبووە؟

ئاسۆ قادر: ئەوەی كاك نێچیرڤان بارزانی راست نییەو نە دەچێتە بەغداو نە دەبێتە سەرۆك كۆمار، چونكە ئەو سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، بە كاك نێچیرڤانیشەوە ئەو كەسانەی ناوت هێنان شایەنی ئەو پۆستەن، ئەوانە هەموو تێكۆشەرن و هەموو تەمەنیان لەخەباتكردندا بووەو جێگەی رێزن، ئەسڵەن سەرۆك كۆماری وڵاتێكی فاشلی وەك عێراق بەرانبەر بەگەورەیی ئەو تێكۆشەرانە زۆر جیاوازە.

كاك فوئاد حوسێن جاری پێشوو ركابەری بەرهەم ساڵح بوو ئەگەر قاسم سولەیمانی نەبوایە سەرۆك كۆمار دەبوو، هەموو ئەوانی دیكەش راستن و كە شتێك لە میدیا باس كراوە راستە بەڕێژەیی بەڵام بە موتڵەقی نا.

هاوڵاتی: بافڵ تاڵەبانی دەڵێت تاكە كاندیدمان بەرهەم ساڵحە، پارتی تەحەفوزی لەسەر بەرهەم ساڵح هەیە؟

ئاسۆ قادر: باوەڕناكەم پارتی هێماو تەحەفوزی لەسەر بەرهەم ساڵح هەبێت، بەڵام بەرهەم ساڵح كارێكی خراپی كرد لەدەرەوەی كۆدەنگی كوردستانی وای نیشاندا كە كورسی سەرۆك كۆمار گرنگترە لەچارەنووسی كورد وەك میللەتێك ئەوە بەداخەوە، هیوادارین ئەوە دووبارە نەبێتەوە.

ئەگەر سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بێت حەقە پارتی گوێ لەیەكێتی بگرێت، یەكێتی كێی كاندید كرد پارتی دەنگی پێبدات، ئەگەر سەرۆك كۆمار كەوتە لای پارتی بێگومان یەكێتیش دەنگی پێبدات.

بەرهەم ساڵح ئەوەندەی بەئاشكرا لەسلێمانییە زیاترو بەنهێنی لەهەولێرەو خۆی و ماڵ و مناڵیشی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار