دەست بەدابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند:"ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دابەشکردنی نەوت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و له قەزای پێنجوێنەوە دەست به دابهشكردنی نهوتی ماڵان دهكرێت و نرخی ههر بهرمیلێكیش به 55 هەزار دیناره".
ئهمڕۆ پێنجشهممه 21ی تشرینی یهكهمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی راگهیهندراوێكی لهوبارهیهوه بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد "پاش دابین کردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بریارە رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن دەست پێبکات."
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "رۆژانی دواتریش لەتەوێڵە و بیارە و خورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێک نەوت 55 هەزار دینار دەبێت."
