كۆمسیۆن لەكۆی 181 سكاڵا حەوت سكاڵای قبول كرد یەكێكیان لەهەولێرە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان  ڕایگەیاند:" لەكۆی 181 لەسەرتاسەری عێراقدا  174 تانەی لە پرۆسەی دەنگدان رەتکراوەتەوە و حەوت تانەشی پەسندکردووە کە یەکێکیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بەپێی راگەیێندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەو تانانەی پەسندکراون سیانیان لە نەینەوا، دووانیان لە بەغدا، تانەیەک لە بەسرە و تانەیەکیش لە هەولێر بوون.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، لەو شوێنانەی تانەکان پەسندکراون، ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و "نوێنەری بەربژێرەکان لە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەو وێستگانەی تانەکانیان پەسندکراون، ئامادە دەبن".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، راپۆرتی رۆژانە لەبارەی ئەنجامی تانەکان بڵاودەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار