پارتی: بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردن ئاماژەیەکی رونی خواستی گەل بوو بۆ گۆڕانکاری بەرێگەی دیموکراسی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

 ئەندامی مەکتەبی سیاسی  رایگەیاند:"هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم بۆ زۆرینەی لایەنەکان و هاوڵاتیان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف بوو، هەروەها بەشداری هاوڵاتیانیش لەو هەڵبژاردنەدا ئاماژەیەکی روونی خواستی گەلە بۆ گۆڕانکاری بەرێگەی دیموکراسی".

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، جەعفەر ئیمینیکی  ئەندامی مەکتەبی سیاسی  رایگەیاند:" لەدیداری مێریدا کە بەئامادەبوونی 200 کەسایەتی ناوخۆیی، عێراقی و بیانی لەهەولێر بەڕێوەدەچێت بەشداری پانێڵێکی کرد و باسی لەوەشکرد، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم بۆ زۆرینەی لایەنەکان و هاوڵاتیان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف بوو، هەروەها بەشداری هاوڵاتیانیش لەو هەڵبژاردنەدا ئاماژەیەکی روونی خواستی گەلە بۆ گۆڕانکاری بەرێگەی دیموکراسی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێستای عێراق لەدۆخێکی ئاڵۆزدایە، چونکە لایەنەکان کاری هاوبەشیان هەیە بەیەکەوە، بەڵام روانگە و ئامانجی هاوبەشیان نیە، کە دەستوری عێراق ئامانجی هاوبەشی بۆ هەموو لایەن و پێکهاتەکان دیاریکردووە، بۆ نمونە کەباس لە هێزی پێشمەرگە دەکرێت، لەدەستوردا پێشمەرگە بەشێکە لەسیستمی بەرگری عێراق و  ئەرک و مافەکانی دیاریکراوە، لەسەرجەم پرسەکانی دیکەشدا بەهەمان شێوەیە.

لەژێرناونیشانی "عێراقیکی سەقامگیر بۆ هەرێمێکی سەقامگیر"، ئەمڕۆ سێشەممە 26-10-2021  لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری عێراق، کەسایەتیی دیاری حیزبەکان و ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق و کۆنسوڵەکانییان لە هەرێمی کوردستان، دیداری مێری  بەڕێوەدەچێت؛ دیدارەکە دوو رۆژ دەخایێنێت و هەشت تەوەر لەخۆدەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار